پاڵاوگەی نەوتی حەیفا داخرا

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران تەواوی چالاکییەکانی پاڵاوگەی نەوتی حەیفا راگیرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەربەیانی ڕۆژی هەینی هێرشی کردبوو سەر ئێران و لە بەرامبەردا ئێران دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو کردبوو.
سوپای داگیرکەر ئەمشەو لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکە هۆشداری بە هاوڵاتانی داگیرکار درا کە لە جووڵانەوە لە دەرەوە بە دوور بوەستن و لە شوێنێک کۆنەبن و لە کاتی لێدرانی زەنگی هۆشداری بەرەو پەناگاکان بچن.
پاڵاوگەی نەوتی حەیفا رایگەیاند، پاڵاوگەی نەوتی حەیفا کە زیانیان بەرکەوتووە داخراوە، هەروەها لە هێرشەکەدا زیانێکی بەرچاو بە وێستگەی کارەبای پاڵاوگەکە کەوتووە، هەر بۆیەش سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە پاڵاوگەکە و کۆمپانیاکانی سەر بە خۆی داخران.
لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، بۆرییە نەوتییەکان و هێڵەکانی گواستنەوە لە حەیفا زیانیان بەرکەوت و بەشێک لە چالاکیەکان راگیرا، بەڵام چالاکیەکان گشتی لە دامەزراوەکان بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.